ئاماری ده‌سگیركراوانی ئەندامی پارتە سیاسییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌و ده‌ستدرێژی و رێگریانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كردیانه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ئالۆزیه‌كان له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌یان چاڵاكوانی سیاسی و ئه‌ندامانی پارته‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كان ده‌سگیركراون.

به‌پێی دواین ئامار و زانیاریه‌كان تا ئێستا له‌ کۆبانی 10 ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریا و لە عەفرینیش چەندین ئەندام لە نیویاندا عەبدولڕەحمان ئاپۆ لە سەرکردایەتی ئەنەکەسە دەستگیرکران.

لە قامشلۆ و دێرک و درباسیێی و سەرێکانیێ، نزیکەی 20 ئەندامی پەدەکەسە و ئەنەکەسە له‌لایه‌ن ئاسایش و لایه‌نگرانی په‌یه‌ده‌ له‌ باره‌گاكانیان هێنرانه‌ ده‌ره‌وه‌ و دوای تێكدان و سوتاندنی باره‌گاكان، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌سگیركران كه‌له‌و شوێنانه‌ بوون.

پەیەدە له‌ سه‌رێ كانیێ لایەنگرانی خۆی خستەسەر شەقامەکان دژی پێشمەرگە و پارتی دیموکراتی کوردستان هوتافیان کێشا. هه‌روه‌ها هەڕەشە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا کراوە و پێیان گوتوون واز لەو حیزبانە بێنن کە لەگەڵ ئەجێندای پەکەکەدا نین.

Back to top button