به‌ڵگه‌ : لقی 3 ى كەركووكی پارتی بە بەڵگەوە سه‌لماندی یەكێتی ژێربه‌ژێر واژۆی لەسەر مانەوەی راكان جبووری كردووە

لە ڕاگه‌یاندراوێكدا لقی كەركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی ڕاگەیاندراوێكی لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی داوەتەوە و بە بەڵگەوە سەلماندوویەتی یەكێتی لە ژێرەوە واژۆی لەسەر مانەوەی راكان جبووری كردووە ,”

لقی كەركووكی پارتی ڕاگەیاندراوەكەی یەكێتی بە چەواشە وەسف دەكات و ئەوە دەخاتە ڕوو كە كاندیدەكانی پارتی لە كەركووك دەنگی زۆریان بەدەست هێناوە و خەڵك چەواشە ناكرێت.”

لە ڕاگەیەندراوەکدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: “بابەكر سدیق ناسراو بە كاكەرەش سدیق، كە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بووە لە كوتلەی یەكێتی و ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتییە لە نووسراوەكەدا دیارە كە واژۆی بۆ مانەوەی راكان جبووری لە پۆستەكەی كردووە”

لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا دەقی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی بە واژۆی کەسێکی ناسراویان خراوەتە ڕوو، کە ڕێک کەوتوون ڕاکان جبووری وەک پارێزگاری داهاتووی کەرکووک بمێنێتەوە.

 

دەقی راگه‌یاندراوی لقی كەركووكی پارتی دیموکراتی کوردستان

وەڵامێك بۆ ڕاگەیاندراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووك

لەم ڕۆژانە لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كەركووك، ڕوونكردنەوەیەكیان لە ڕاگەیاندنەكان بڵاو كردووەتەوە، لە هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکان و چەواشەكردنی خەڵكی سەربەرزی كەركووك و كوردستان.

لەو ڕاگەیاندراوه‌دا دەڵێن ئه‌و دەنگه‌ی کە لەم ھەڵبژاردنە بەدەستیان ھێناوە زۆرترە! لەو دەنگانەی کاندیدە سەرکەوتووەکانی پارتی کە بەدەستیان ھێناوە!؟

  1. بەپێی دوا ئاماری كۆمسیۆن دەنگەكانی کاندیدمان لە بازنەی یەك 37هەزار و 774 دەنگە، باشە کام کاندیدی ئێوە و گشت لایەنەکانی دیکە لە کەرکووك لەو دەنگانەی کە کاندیدی سەرکەوتووی پارتیمان بەڕێز شاخەوان عبدوڵڵا بەرزترە؟ ھەردوو کاندیدەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارن كە شاخەوان عەبدوڵڵا و نەجوە حەمید بە ھەردووكیان 49 هەزار و 631 دەنگیان بەدەست ھێناوە.
  2. دەنگەكانی دوو کاندیدی (یەكێتی نیشتیمانی كوردستان + گۆران) کە بە کۆی دەنگی دەنگدەرانی ھەردوو لایەن 28 هەزار و 957 دەنگیان بەدەست ھێناوە، ئەگەر دابەشی سەر دوو لایەنی هاوپەیمانی كە لەم هەڵبژاردنە پێكەوە بەشدار بوون، ھی ھەر لایەنێکیان دەكاتە 14 هەزار و 478 دەنگ کە بەدەستیان ھێناوە.
  3. ناوی کاندیدە سەربەخۆیەکان کۆمسیۆن دیاریی کردوون، هەر كاندیدێكی سەربەخۆ، خۆی كاندید كردبێت، دەنگی خەڵكی بێلایەنی هێناوە وەکوو سەربەخۆ، نەك ھی ھیچ لایەنێکی سیاسی، چونكە ئەو دەنگدەرەی كە دەنگی پێداوە، دیارە سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی و بۆ ھیچ لایەنێکی دیاریكراو نییە و ئەو دەنگدەرەش پڕ بەدڵ و ھەستی خۆی دەنگی بە كاندیدێكی سەربەخۆ داوە، نەك بە ھیچ لایەنێکی سیاسی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی پارێزگاری کەرکووك دەکات.

بابەتی پارێزگاری كەركووك دیارە كێن ئەوانەی بوونەتە هۆكاری ئەوەی لەدەست كورد دەربچێت و پارێزگارێكی عەرەبی وەكوو ڕاكان سەعید، لەو پۆستە بەردەوام بێت.

فەرموون ئەوە ئەو ڕێككەوتنەیە كە خۆتان و بە ئیمزای كەسێكی ناسراوی خۆتان بە فەرمی لەگەڵ ڕاكان ڕێك كەوتوون و ئیمزاتان كردووە، كە (ڕاكان سەعید عەلی) پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت هەم جێگری پارێزگار بێت و هەم پارێزگاریش بێت، هەتا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی داهاتوو، کە ھێشتا یاساکەی دیاری نەکراوە! ڕێککەوتنەکە دیارە و خۆتان ئیمزاتان لەسەر کردووە و ناتوانن حاشای لێ بکەن!.

خۆتان دەزانن ھۆکارەکەی ژمارەیەك لە خیانەتکاران لەناو خۆتان بەو کارە ھەڵسان لە خیانەتی 16ی ئوکتۆبەری 2017  ئەوانیش لەناو خۆتان بوون، بوونە هۆكاری لەدەستدانی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لەدەستدانی پارێزگاری كەركووك هەر خۆتان رێككەوتنی ژێربەژێرتان كردووە و ئیمزاتان لەسەر ڕێککەوتنێك كردووە كە ڕاكان سەعید، هەم جێگری پارێزگار بێت و هەم پارێزگار بێت تا هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، کە ھێشتا یاساکەی دەرنەچووە و دەڵێن بارودۆخەکەش بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوا دەقەکەی ڕێککەوتننامەکەتان وەکوو خۆی لەگەڵ ئەم نووسینەمان بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی دڵسۆزانی کوردستان لە ڕاستییەکان بگەن و کەس نەتوانێت چەواشەیان بکات.

راگەیاندنی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان

No description available.

Back to top button