هۆکاری دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران ئاشکرا بوو…. وهزيرى دارايى هۆكارهكهى ئاشكرا دهكات
وەزیری دارایی لەبارەی درەنگ دابەشکردنی مووچەی بەشێکە لە دام و دهزگاكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، داهاتی بەشێک لە سلێمانی و هەڵەبجە ناگەڕێنرێتەوە ، بۆیە هەندێك لە فەرمانگەكان مووچەكانیان درەنگتر وەردەگرن.
ئهمرۆ دووشهممه 25 ی 10 ی 2021، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجەكان و خانووبەرەی میری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه: لە سەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بووەتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە (پارەی نەختینە) ئەمەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان مووچەكانیان درەنگتر وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت: کە وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە کە “هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە، لە هەمانكاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە..
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی داراییدا هاتووه: هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دكتۆر كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری باسی لە جیاوازی كۆكردنەوەی باج و داهات لە نێوان پارێزگاكان كرد و رایگهیاند: دەبێت هەموو فەرمانبەرێك پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتەكەی بێت.
وهزارهتی دارایی راشیدهگهێنێت: بە میكانیزمێكی نوێ و هەڵگرتنی گیرگرفتەكان باس لە كۆكردنەوەی باج و داهات كرا ، تاوەكو چیتر لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی سیولە نەمێنێت.