وه‌زیری پێشمه‌رگه: خوازیارین هه‌میشه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هه‌بێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌لێكتێگه‌یشتنی هه‌مووانه و ده‌بێ ئاراسته‌ی كاری هێزه‌كان له‌عیراق و هه‌رێم بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی تیرۆریستان بێت.
ئه‌مڕۆ 25 ی ئۆكتۆبه‌ری 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێچ، فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان، كۆلۆنێڵ تاد بڕۆس، فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌هه‌ولێر ئاماده‌یبوون. بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم تاوتوێكرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌ككڕێزی و هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان پێویستیه‌كی حه‌تمی یه‌و جێگه‌ی پێزانینی زۆری ئێمه‌یه.
فه‌رمانده‌ی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌مووانه. بۆئه‌مه‌ش وتی: مێژوێكی پڕشانازیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی خۆمانی ده‌زانین.
پرسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و میكانیزمی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی تیمی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێم گفتوگۆی به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو. وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان له ئاراسته‌ی كاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی هاتووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
فه‌رمانده‌ی باڵای ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق رایگه‌یاند: ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز‌و ئاماده‌بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان، بۆ ئه‌مه‌ش رونیكرده‌وه: هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكاریه‌كانیان له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیان كرد و بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیارین هه‌میشه و به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هه‌بێت و بڕیاریشه سبه‌ی 26ی 10 ی 2021 وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری بگاته هه‌رێم و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دواین هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی پێكهێنان و ئه‌رك بینینی هه‌ردوو لیوای هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه.