سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عيراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەم 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موئەید لامی سەرۆكی ڕۆژنامەنوسانی عەرەب و عيراق كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و بەتایبەت ڕۆژنامە نووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.
Back to top button