ئامێدی.. چەکدارانی پەکەکە تەقە لە خاڵێکی پێشمەرگە دەکەن

چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری شاری ئامێدی تەقە لە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی (کوردستان 24)، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 25-10-2021، چەکدارانی پەکەکە بۆ ماوەی 10 خولەک تەقەیان لە خاڵێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە گوندی سەرگەلێ کردووە.

تەقەکردنەکەی چەکدارانی پەکەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

هێزەکانی پێشمەرگە لەو خاڵەدا سەرەڕای تەقەکردن لێیان لەلایەن پەکەکەوە، وەڵامی تەقەکانیان نەداوەتەوە.

Back to top button