ليستێكى ترى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 بڵاوكرايه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 به‌رده‌وامه‌ و سبه‌ى مووچه‌ى دوو شوێنى تر دابه‌ش ده‌كرێت .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 27 ى 10 ى 2021 ، مووچه‌ی مانگی 10 ى یه‌كه‌ی 70 ، 80 ى هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌هه‌مان ميكانزمى مانگى پێشوو بێ لێبرين دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانیگ 10 كرد و له‌ ده‌ست پێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت و ئه‌مرۆش مووچه‌ى ديوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ليواكان دابه‌شكرا.

Back to top button