تاقانه‌كه‌ی ئه‌نفال: ژه‌هرخوارد كراوم
ته‌یمووری ئه‌نفال، كه به تاقانه‌ی ئه‌نفال ناسراوه، ئاشكراى ده‌كات، ژه‌هرخوارد كراوه و له پشكنینه پزیشكییه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه ژه‌هر خوارد كراوه.
ته‌یمووری ئه‌نفال، له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) نووسيوويه‌تى: “بەداخەوە بە ئامانج کراوین و سەردانی دکتۆرم کرد لە خەستەخانەی ئیمیرجنسی و پشکنینی ژەهریان بۆ ئەنجامدام، دەرکەوت پشکنینەکەم پۆزەتیڤە و ژەهرخوارد کراوم”.
ته‌یموور ى ئه‌نفال هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى، به‌هۆی كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك ددانی شكاون و ده‌لێ: “زۆربەی ددانەکانم شکاون هەتاکو ئێستا ئەسەری ئەو ژەهرە بەجەستمەوە دیارە و وەزعم باش نییە، رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبم”.
پێشتريش راپۆرته میدیاییه‌كان و كه‌سانى له پێگه و پۆستى باڵا ئاماژه‌یان به ژه‌هرخواردنكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سیاسی سلێمانی كردووه، ئێستاش هه‌ندێكیان بۆ چاره‌سه‌ری و پشكنینی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.