پارێزه‌رێك: ئه‌و گوتانه‌ی شاسوار له‌باره‌ی به‌نزین، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه.. له‌و كاته‌وه‌ی سامانه سروشتییه‌كان رێگەی پێ دا، ڕووی نه‌بووه بێته سه‌ر شاشه”
پارێزه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رۆكی تاقمی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ری خۆشی راست نه‌بووه و درۆی كردووه بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك، له‌و كاته‌وه‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بەفەرمی رێگەی هێنانی به‌نزینی پێ داوه، ڕووی نه‌بووه بێته‌وه سه‌ر شاشه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/10/2021، كارزان هه‌ناره‌یی، پارێزه‌ر و یاساناس، رايگه‌یاند: ”شاسوار عه‌بدولواحید، كه وتی به‌نزین ده‌هێنم و به هه‌رزان ده‌یفرۆشم، با بفه‌رموێت، ئەوە حكوومەت رێی پێ داوە، كێ رێی لێ گرتووه و كێ ده‌ستی گرتووه؟“
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ”ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه چه‌واشه‌كاری و درۆیه، ده‌بێ رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه، ناشكرێت هه‌ر كه‌سێك هاته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن خه‌ڵك چه‌واشه بكات، ئه‌مه چه‌واشه‌كردنی رای گشتییه“.
ئه‌و یاساناسه، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌و گوتانه‌ی شاسوار له‌باره‌ی هێنان و به‌هه‌رزان فرۆشتنی به‌نزین، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رێگەی پێدا ئه‌و به‌نزینه بهێنێت، لەو كاتەوە رووی ئەوەی نه‌بووه بێته‌وه سه‌ر شاشه، چونكه هیچی پێ نییه بۆ گوتن“.
كارزان هه‌ناره‌یی،كه بۆ باسنيوز قسه‌ى كردووه گوتووشيه‌تى: ”ئیستاش نەچووە بچێت و ده‌رفه‌ت ماوه، ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، به‌نزین هاوردە بكات و وەك خۆی گوتی لیتری بە ٤٧٥ دینار بدات بە خەڵك، بەڵام كە نەیهێنێت و درۆ له‌گه‌ڵ خەڵك و ده‌نگده‌ری خۆی بكات، دڵنیا بن دره‌نگ یان زوو ئاشكرا ده‌بێت و رووی راسته‌قینه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت“.