حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان: پێویسته په‌كه‌كه رێز له‌سه‌وه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان بگرێت
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3/3/2017 رێگری شه‌ڕفرۆشیه‌كه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی فراوانی لێكه‌وته‌وه و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان دروستی كرد بووه هۆكاری ناڕه‌زایی چین و توێژه‌كان، پارته سیاسیه‌كانی رۆهه‌ڵاتی كوردستانیش هاتنه پاڵ ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تكێشانی ئێران رایگه‌یاند، هۆكاری ئالۆزیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌و هێز و گرووپانه‌ی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌ن له شه‌نگال و رێگریان دروست كردووه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌ستێوه‌ردانێكی روون و ئاشكرای ئه‌و هێزانه‌یه له‌كاروباری باشووری كوردستان.
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاندووه، شه‌نگال به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان و پاراستن و كاروباره‌كانیشی له ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یه، بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه، كارێكی پاوانخاوزیه و هۆكارێكن بۆ دروست بوونی گرژیه‌كان.
دوای دروستكردنی ئالۆزیه‌كانی شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه، هاوكات هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكرد و شاره‌كانی عه‌فرین و سه‌رێ كانی و كۆبانی و قامیشلۆ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی گرته‌وه، به هۆیه‌وه ده‌یان باره‌گا چۆڵكران و سوتێنران و ده‌یان كادیری پارته سیاسیه‌كانیش ده‌سگیركران.