ڕوسیا داوای ڕونكردنەوە لە ئێران دەكات

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی نوێی دانوستانکاری ناوکی عەلی باقری و دانوستانکاری ئەوروپی ئینریک مۆرا کە ڕۆژی 14ی تشرینی یەکەم سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لە برۆکسل کۆدەبنەوە بە هیوای بەدەستهێنانی وادەی دیاریکراو بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانە ناوکیەكان.

بەڵام بە وتەی وتەبێژی ڕێکخەری باڵای کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پیتەر ستانۆ، بڕیار نییە لەگەڵ جۆزپ بوریل و دانوستانکاری ئێرانی کۆببێتەوە.

نوێنەری ڕوسیاش بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئاشکرا داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە کە پێناسەی ئەوە بکەن کە مەبەستیان لە وشەی “زوو” چیە، کاتێک كە لێیان دەپرسن کەی دەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

سەرچاوە : الحدث

Back to top button