پارتی: یەک دوو لایەنی سیاسی ھاتنە ناو دەسەڵات و حکوومەتەوە کە لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە حکوومەت نەبوو

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتیی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، “حکوومەت بنکە فراوان بێت یا دوو لایەن، یا تاک لایەن بێت، نابێتە کێشە، چونکە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا حکوومەتی بنکە فراوان ھەیە و سەرکەوتووشە، دەوڵەتیش ھەیە دوو لایەن بەڕێوەی دەبات، بەڵام سەرکەوتووش نین، ئەوەش دەکەوێتە سەر ئەجێندای لایەنەکانیان”.

عەلی تەتەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان رایگه‌یاند، “ئەگەر شتێک ئەزموونمان لەسەری ھەبێت و پێشتر شکستمان لەسەری ھێنابێت، ئامادە نین دووبارە لەسەر ھەمان ڕێگا بڕۆینەوە، ئەو لایەنە سیاسییانەی کە بابەتی پاشگەزبوونەوەی پارتی لەدەست پێشخەرییەکەی دەورووژێنن، بڕوایان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان نییە”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆی شه‌ری داعش به‌ مالپه‌ڕی باسی راگه‌یاندووه‌، “سەربەخۆیی کوردستان پەیوەندیی بە شەڕی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی مووسڵەوە نییە، بەڵکوی ھەر کاتێک کوردستان ئامادەیی ئەوەی ھەبوو سەربەخۆ بێت و توانی پارێزگاری لە سەربەخۆیی ھەبێت، ئەوا سەربەخۆی ڕادەگەیەنن”.

Back to top button