ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڕیارێکى بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا ده‌ركرد
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران رايده‌گه‌ينێت:” ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی دەرکرد.
د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى كوردستان ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تاکوو 31/12/2021، بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە”.
راشيگه‌ياند:” بڕیارەکە لە رێککەوتی 1/11/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت.