شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییهكى لهبارهى كهشوههواى سێ ڕۆژى داهاتوو بڵاو كردهوه.
ئەمڕۆ پێنجشهممه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییهكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: “درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان کە بە دەستپێکى بارانبارینى ئەم وەرزە دادەنرێت، بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان و لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە”.
باس لهوهش كراوه، ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان لە دواى نیوەڕۆ بۆ هەورى تەواو دهگۆڕێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک باران بە شێوەی بارانى پچڕپچڕ دەبارێت، پاشان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت و بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى دیكه درێژ دەبێتەوە، لە شەوى هەینى لەسەر شەممە بارانبارین هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت.