وەزیری دارایی و ئابوورى به‌ربه‌ست و هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئاشکرا کرد
وه‌زیرى دارایی و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد و ئاشكراى كرد كه، كەمیی سیولە و داهات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەربەستێكە بۆ دواكەوتنی مووچە.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يێندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاه‌ى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه و، تێیدا هاتووه، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوور،ی وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ئەو فەرمانگانەی تایبەتمه‌ندن بە كۆكردنەوەی داهات، كۆ بووەوە.
وه‌زاره‌تى دارايى له راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا ده‌شلێ، لە كۆبوونەوەكەدا وه‌زیرى دارایی باسی لە كێشەی كەمی پارەی نەختێنە (سیولە) كرد، كە كەمیی سیولە و داهات لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەربەستێكە بۆ دواكەوتنی مووچە و بەرەوپێشچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، پارێزگاری سلێمانی، سوپاسى خەمخۆری وەزیری دارایی بۆ سنوورەكە كرد و پشت ڕاستی كردەوە كە هەموویان پێكەوە دەتوانن چارەسەری ئەو كەموكورتییانە بكەن.
وەزیری دارایی و ئابوورى ڕاشیگه‌یاندووه: “بە پێشخستنی جووڵەی بازرگانی لە سنوورەكە و كارئاسانی بۆ بازرگانان و هاووڵاتییان، دەتوانین داهات زیاد بكەین و كەمیی پارەی نەختێنەیش نەبێتە ڕێگر”.
پێشتریش لە ڕۆژى 25/10/2021، لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانووبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆ بووەوە.