عەلی عەونی: یەكێتی حزبێكی رۆژی تەنگانە نیە

خواكوڕك

ئەندامی سەركردایەتی پارتی عەلی عەونی رایدەگەێنێت، یەكێتی حزبێكی رۆژی تەنگانە نیە و دەلێت ئەوانەی عەقلی خۆیان رادەست گۆڕان كرد هەرێمی كوردستانیان تۆشی ئەو قەیرانە كرد كە هەیە، دەلێت، ھۆکاری ئەو دۆخە چەقبەستووەی ئێستای ھەرێمی کوردستانن، چونکە ئەگەر بەردێک بێ ئەقڵێک بیخاتە بیرەوە، بە سەد زانا دەرناھێنرێتەوە”.
ھێمای بۆ ئەوەش کرد: “ئەو لایەنانەی نایەنە بەر باری چاکسازی و کرانەوەی ئەو قەیرانە، سوودیان لەوەدا ھەیە، چونکە دەزانن ئەوەی تا ئێستا بانگەشەیان بۆ دەکرد، درۆیە“.
ئەو سەرکردەیەی پارتی، نیگەرانیی حزبەکەی لە یەکێتی نەشاردەوە و ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەگەر کارێکی باش بکرێت، لایەنەکانی دیکە خۆیان دەکەنە خاوەنی، بەڵام ئەگەر شتێکی خراپ ڕوو بدات، ھەموویان دەیخەنە ئەستۆی پارتی“. دووپاتیشی کردەوە: ”یەکێتی ئەو حزبە نییە کە حزبی ڕۆژی تەنگانە بێت، بەڵکو دەیانەوێت قوربانییەک ھەبێت و ئەویش پارتی بێت، بەڵام پارتی نابێتە قوربانی بۆ کەس”.

Back to top button