قوتابییانی كۆنمره‌ی 99 له‌ كۆلیژی پزیشكی گشتی وه‌رده‌گیرێن

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئەو قوتابیە خۆشەویستانەی نمرەیان 99٪‏ ـە ھیچ گرفتێکیان نەماوە و لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن. سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ده‌لێ:  کێشەی وەرنەگیرانی دەرچووانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی چارەسەرکرا و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسيوويه‌تى: “دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان باسمان کرد و دواتر لە پەیوەندی بەردەوام بووین و ئەمڕۆش لەکۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا، سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە 99 بەسەرەوەبوو بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبوەوە چارەسەر کران و دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا”.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شلێت:” ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان لەسەر پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابیان و گرفتەکان دەبێت.

Back to top button