یەكێتی باوەرمان بەشتێك نیە بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان

خواكوڕك

جەمیل خدر بەرپرسی مەلبەندی 15ی یەكێتی لە شنگال دەلێت هیچ هێزێك نیە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بێت و دەلێت دەبێت رێز لەو واقیعە بگرین كە پەكەكە لە شنگال دروستی كردووە، نابێت هیچ شتێك بەشەر چارەسەر بكرێت”.

 

لەمیانی دیمانەیەكی میدیایی دا جەمیل خدر بەرپرسی مەڵبەندی 15ی یەكێتی رایدەگەێنێت، ئێمە دەبێت ئەو واقیعەی شنگال قبوڵ بكەین، هەروەها دەلێت، پەكەكە لە باشوری كوردستان خوێنی داوە و  یەكێتی بێ لایانە لەو شەڕە دا، دەلێت هیچ هێزێك سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نیە تا پەكەكە بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

 

ئەمە لەكاتێكدایە كە تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە سەر بەو حزبە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و یەكێتی بە 18 كورسی پەرلەمانی پێنج وەزارەت و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام ئەو ئەندامەی یەكێتی دەلێت هیچ شتێك نیە بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكێتی بێلایانە لەو شەڕە دا دەبێت رێز لەو واقیعەش بگرین كە پەكەكە لە شنگال دروستی كردووە”.

 

شایانی باسە پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) لەزاری ئەنجوومەنی پەكەكە لە شنگال داوای جیاكردنەوەی شنگال لە كوردستان دەكات و رایدەگەێنێت، ئێزیدی كورد نین، پێشتریش ئەو حزبە، رایگەیاندبوو كە پەكەكە لە شنگال لەهەوڵی دروست كردنی كانتۆنیە لە شنگال یەكێتیش لەزاری جەمیل خدر دەلێـت دەبێت رێز لەو واقیعە بگرین”.

 

 

Back to top button