گومان ده‌كرێت عه‌لی باپیریش ژه‌هر خوارد كرابێت، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تێدا ده‌ركه‌وتوون

 

 

دواى ئەوەى بافل تاڵەبانى و مەلا بەختیار و نۆ سەرکردەی دیکەى یەکێتى لە لایەن لاهور جەنگى ژەهر خوارد کران, لە ئێستادا گومان لە ژەهر خوارد کردنى عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى دەکرێت.

بە پێى زانیارییەکان لە ئێستادا چەند نیشانەیەک لە عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى دەرکەوتوون کە هەمان ئەو نیشانانەن کە لە کەسێکى ژەهر خوارد کراو دەردەکەوێت بە تایبەت خراپ بوونى ددانەکانى کەسێکى ژەهراوى بوو لە ماوەیەکى خێرادا.

سەرچاوەى زانیارییەکان ئاشکراى کرد, عەلى باپیر جگە لەوەى هەست بە زوو ماندوو بوون دەکات, ددانەکانیشى بە خێرایی دووچارى هەڵوەرین و لە ناوچوون هاتوون بۆیە سەردانى پزیشکێکى ددانى کردووە لە هەولێر, بڕیاریشیداوە گەشتێکى لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بکات و دڵنیا بێتەوە لە نەخۆشییەکەى.

بە پێى زانستى پزیشکى ئەو ژەهرەى بە سەرکردەکانى یەکێتى دراوە لە لایەن لاهور جەنگى ناوى (جیو)یە, کە نیشانەکانى به‌م جۆره‌ن: خەوی دەزڕێنێت، پێستی دەگۆڕێت و هەناسەی تووند دەبێت، ددانه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، بەڵام ئەمە دەکەوێتە سەر ئەو بڕەی كه‌ كه‌سه‌كه‌ وه‌ری ده‌گرێت.

هه‌روه‌ها گومانی ژه‌هراوی بوونی عه‌لی باپیر دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ عه‌لی باپیر به‌ مه‌به‌ستی ناوه‌ندگیری نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی مانگی ئه‌یلول سه‌ردانی لاهور جه‌نگی كردووه‌.

 

Back to top button