سهدر بارهگهی میلیشیاكانی له 13 پارێزگهی عێراق داخست
موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، کە هاوپەیمانییە سیاسییەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا زۆرترین کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەست هێنا، بڕیاریدا بارەگای گرووپە چەکدارییەکەی جگه له پێنج پارێزگا لە سەرجەم پارێزگان دابخات.
موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکدا کەرۆژی هەینی لە لایەن نووسینگەی رۆژنامەوانییەکەیەوە بڵاوی کردەوە، رایگهیاندووه: “وەک هەنگاوی یەکەم بڕیار درا سەرجەم بارەگاکانی سەرایا سەلام جگە لە نەجەف، کەربەلا، سەڵاحەددین، سامەڕا و بەغدای پایتەخت، لە پارێزگانی دیکە دابخرێت”.
موقتەدا سەدر راشیگەیاندووە: “رێگە بە بوونی هیچ بارەگایەک یان هەڵگرتنی چەک جگە لەو چوار پارێزگایانەدا نادرێت تەنها بە هەماهەنگی نەبێت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا”.
سەرکردەی رەوتی سەدر روونی کردووەتەوە: “ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەدان بە نیازپاکی دێت و دەبێتە وانەیەک لە سیاسەت لە لایەک و ئیدارەی دەوڵەت لە لایەکی دیکەوە، وەڵامێکیشە بۆ ئەوانەی کە بە من دەڵێن دەوڵەت و دامەزراندنی خەڵک لەلایەن میلیشیاکان بەڕێوە دەبەم”.
سەرایا سەلام كه سهربه موقتەدا سەدرە، یەکێکە لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014دا لە کاتی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دامەزراوە.
سەرایا سەلام لە 15 پارێزگای عێراق بڵاویان پێکراوە .