کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمڕؤ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و هەندێک جار هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و هەندێک جار هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ”پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 24 پلە، سلێمانی 20 پلە, دهۆک 21 پلە، هەڵەبجە 22 و کەرکوک 26 پلە.

Back to top button