رێبوار بابكه‌يى: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی گه‌یلان دلێر ده‌هێنێته‌وه
سه‌رۆكى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تێچووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌یلان دلێر، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی له نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا كۆچی دوایی كرد، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ڕێبوار بابكه‌یی، له لاپه‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (فه‌يسبووك) ڕای گه‌یاندووه، له‌سه‌ر داوای ماڵباتی په‌نابه‌ری كۆچكردوو گه‌یلان دلێر، قسەم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی ھەرێم کردووە بۆ گەڕانەوەی تەرمی کاکەگەیلان بۆ وڵات بە سوپاسەوە داوایەکەیان قبوولکردووە..
بابكه‌يى ، ڕاشیگه‌یاندووه، كه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ته‌رمی گه‌یلان دلێر بگه‌ڕێندرێته‌وه.”