نهێنی سه‌رچاوه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی نێو داعش و په‌كه‌كه‌ له‌سوریا ئاشكرا ده‌بێت

خواكوڕك

جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له‌ وڵاتان تیرۆریستان به‌سه‌ر دوولا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیانه‌ و ئه‌وانه‌شی دژیانه‌، كه‌ئه‌مه‌ كارێكی هه‌ڵه‌یه.‌ چونكه‌ هه‌موو رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان پێكهاته‌ی نایاسایین، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌وڵی هاوبه‌ش بدرێت بۆ داماڵینی چه‌ك له‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییانه‌، تا هێزیان نامێنێت.

نومان كورتوڵموش جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌م داعشه‌، ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌ی له‌ كوێوه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ په‌یه‌ده‌ چه‌كی له‌ كوێوه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناو په‌رداخ ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یان نییه‌، ئه‌و چه‌كه‌ كوشنده‌ هه‌زاران دۆلارییه‌یان له‌لایه‌ن كێ-وه‌ پێده‌درێت؟ ئه‌مانه‌ له‌ هه‌فته‌بازاڕ نافرۆشرێن، له‌ شوێنێكه‌وه‌ ئه‌مه‌یان بۆ دێت.

كورتوڵموش له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند، جوڵه‌یه‌كی سیاسی نوێ له‌ناوچه‌كه‌ له‌ئارادایه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مریكا هیچی دیكه‌ نه‌یه‌وێت ببێته‌ سه‌ربازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و هاوسه‌نگییه‌كی نوێ له‌نێوان هێزه‌كانی دیكه‌ بێته‌ ئاراوه‌.

Back to top button