وهزارهتى دارايى : كێشەی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا
لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30/10/2021 لەسەر راسپاردەی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە مەرزەكەوە بێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانیان گرتووە و ناچەنە سەر كارەكانیان، وەزیری دارایی و ئابووریش بە هەماهەنگی لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ بڕیاریاندا بە هێنانی تەڕەباڕ بۆ ناو هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 28/10/2021، وەزیری دارایی لە نووسینگەی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان، لەگەڵ نوێنەری ئەو شۆفێرانە و سەرپەشتیار و بەرێوبەری گومركی مەرزەكە كۆبووەوە و وەزیری دارایی بەڵێنی ئەوەیدا لە كەمترین ماوەدا كێشە دیارەكانی مەرزەكە چارەسەر دەكات.