وه‌زاره‌تى كاره‌با : دواى كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌با گرفتەکان چارەسەر کرا و کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا ئاسایی بووەوە
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە زیانەکانی باوبۆران و لافاوەکانی ئەمڕۆ لە کەرتی کارەبا رايده‌گه‌ينێت:” لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی توندی باوبۆران و بارانێکی بەخوڕ، هێڵێکی 132کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی کەوت و چەند زیانێکی دیکەش بەر هێڵەکانی 11 و 33 کەوت و شۆرتی کارەباش لە 41 فیدەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دروست بوو.
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه رايگه‌ياندووه:” لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی توندی باوبۆران و بارانێکی بەخوڕ، هێڵێکی 132کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی کەوت و چەند زیانێکی دیکەش بەر هێڵەکانی 11 و 33 کەوت و شۆرتی کارەباش لە 41 فیدەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دروست بوو.
راشيگه‌ياندووه:” بۆ پاراستنی گیانی تیمەکان و هاووڵاتیان و خێرا چارەسەرکردنی گرفتەکان، کارەبای گشتی بۆ چەند کاتژمێرێک لە چەند شوێنێک کوژێنرایەوە.”
وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌شلێت:” بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا گرفتەکانیان چارەسەر کرد و کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا ئاسایی بووەوە.”
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى كاره‌با داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی بارانبارین و هەورە تریشقە خۆیان لە تاوەرەکانی کارەبا بە دوور بگرن کە مەترسی بۆ سەر گیانتان دروست دەکات