خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕێن ده‌ستگیركرا
سه‌رچاوه‌ك ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه راگه‌یاند، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركراوه، به تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی رێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه و به‌هانانه‌چوونی دانیشتووانه‌كه، له‌كاتێكدا پاره‌ی خزمه‌تگوزاریشی وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ستگیركراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژه‌كه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌ی كردووه، كه بووه‌ته هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به دانیشتووانی پڕۆژه‌كه.
زیاتر له 200 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌وه له شاری زێڕین له پارێزگای هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وتووه.
س:k24