سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ربڕی

له‌ نووسراوێكدا، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی كۆمپانیای ئۆهیتان ده‌ربڕیوه‌.

له‌و نووسراوه‌دا، كه‌ د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی كۆمپانیای ئۆهیتان ده‌ربڕیوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌رگیرا، به خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كۆمپانیای (ئۆهیتان) به‌:

1 – ته‌رخان و خه‌رجكردنی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری مانگانه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بۆ كۆمپانیای ناوبراو.

2- ته‌رخان و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار مانگانه‌ بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ به‌ دینار گرێبه‌ستیان كردووه‌ به‌پێی هه‌بوونی نه‌خیتنه‌.

3- به‌مه‌رجێك به‌زووترین كات ده‌ست به‌كاربێته‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی و به‌رده‌وام بێ له‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی پیرمام، ئه‌و گوژمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێ له‌سه‌ر بودجه‌ی دیاریكراو له‌سه‌ر خشته‌یه‌ك كه‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا خراونه‌ته‌ ڕوو.

 

No description available.

Back to top button