نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى وڵات ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی 2 پێشمه‌رگه كه شه‌وی رابردوو له كاتی ڕاوه‌دوونانی تیرۆرستانی داعش له پردێ شه‌هید بوون په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم رایدهگهێنێت: پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شه‌هیدى گیانفیدا خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای ۱۰ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو دواى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى قاره‌مانانه له كاتى ڕاوهدوونانى تیرۆرستانى داعشدا له ناوچه‌ى پردێ شه‌هید بوون و گیانى پاكیان به نیشتمان به‌خشى.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاریان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان و پێشمه‌رگه قارهمانهكانم. له نزیكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاریان ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گیانى شه‌هیدان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به ئه‌وان و ئێمه و هه‌مووان ببه‌خشێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تیرۆرستان، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌كات، بۆیه ده‌بێ به ئیراده و ده‌ستێكى پۆڵایینه‌وه، به هاوكاریى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و به پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى یه‌كجارییان، ڕووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
شه‌وی رابردوو، له ناوچه‌ی پردێ له كاتی ڕاوه‌دوونانی تیرۆرستانی داعشدا ، 2 پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له لیوای 10ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە شه‌هید بوون.