كه‌شناسی هەرێم : باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
کەشناسی ھەرێم رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 31 – 10 -2021 ” ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
سبەی كەشناسی پێشبینیش دەكات، سبه‌ی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی نمە باران دەبارێت.
دوێنێ شه‌ممه 30ی 10ی2021 ، شه‌پۆڵێكی به‌لێزمه‌ی باران بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌پێی راگه‌یاندراوی كه‌شناسیش باران بارین ئه‌مڕۆ و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.