مه‌سرور بارزانی: زۆر خه‌مبار بووم به شه‌هیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه كرد، كه دوێنێ شه‌و له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له سنووری پردێ، شه‌هید بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ڕاشیگه‌یاندووه: ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.