راگەیهندراوێك لە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە
پهرلهمان داوا دهكات بۆشایی ئەمنی لەسەرجەم هێلەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکرێتهوه
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له پهرلهمانی كوردستان هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە سهركۆنهكرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکات.
له راگهیهندراوێكدا لیژنهی كاروباری پێشمهرگهى پهرلهمانى كوردستان كه ئهمرۆ يهكشهممه 31-10-2021 بڵاويكردۆتهوه تێدا هاتووه:” بەداخەوە جارێکی دیكه تیرۆریستانی داعش وەک کاری ترسنۆکانە و تێکدەرانەی هەمیشەییان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری پردێ لە کەرکووک، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە بەناوی (خالید حمید هیاس) و (ئاکۆ کەریم قادر) سەر بە فەوجی دووی لیوای 10ی پیادە.
له راگهياندراوهكه ههروهها هاتووه،” وەک لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ئیدانەی هێرشەکە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە قارەمانێتی و گیانفیدایی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆریستان بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە جهختی كردهوه،” داواکارین لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ زیاتر گرنگی بدات بە هەماهەنگی لیژنەی ئەمنی هاوبەش لەنێوان سووپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بۆئەوەی بۆشایی ئەمنی لە سەرجەم هێڵەکانی رووبەڕووبوونەوە پڕ بکەنەوە، تاکو تیرۆریستانی داعش زەفەر نەهێنن و ئەم رووداوە نەخوازراوانە دووبارە نەبنەوە.