کەشناسی هەرێم : باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی 11 ی 2021 ” ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە هەندێک کات و شوێندا ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ هەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت:  سبه‌ی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت.

Back to top button