سەرۆكی حكوومەت بڕیارێكی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەركرد
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری هێنانە كایەی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەی دەركرد، ئەوەیش بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی گەشتوگوزاری ئەو ناوچەیەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری هێنانە كایەی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەی دەركرد.
ئەو بڕیارەی سەرۆكی حكوومەت، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی باشتری كارەكان و دروستكردنی تەواوەتی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیە، هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە هێنانە كایەی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
ئەو بڕیارەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكدایە، پێشتر كارەكانی گشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو، ئەو بڕیارەش دەبێتە هۆكاری زیاتر بووژانەوەی كەرتی گەشتوگوزاری ئەو سنوورە.