مستەفا كازمی : گوێ مەگرن!
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن لەعیراق، سەرۆک وەزیران مستەفا كازمی داوای لەخوێندکارانی وڵاتەکەی کرد گوێ لەکەسێک نەگرن کەهەوڵ بدات تایفەگەری و ڕەگەزپەرستی لە مێشکیاندا بچێنێت.
كازمی لە سەردانێکیدا بۆ ئامادەیی ئیمان وتی:”گوێ لە هیچ کەسێک مەگرە کە هەوڵ بدات لە مێشکتدا ناونیشانی مەزهەبی و ڕەگەزپەرستی بچێنێت و مانای ڕەگەزپەرستی و تایفەگەری ئەوەیە کە ڕقت لەو خوێندکارە بێت کە لە هەمان پۆلدا لە تەنیشتت دانیشتووە.
سەرچاوە : RT عەرەبی