لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی جارێكى تر درێژ كرایه‌وه
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت، لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی جارێكى تر درێژ كرایه‌وه.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رميى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) له‌باره‌ى لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی رايگه‌ياند: سەرجەم شوفێرانی تاکسی لەشاری هەولێر، بەتایبەتی ئەوانەی لەزگە و لۆگۆیان لە تاکسیەکانیان نەداوە، ئاگادار دەکەینەوە، کە ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە بۆمانگێکی تر درێژکرایەوە.”
گوته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر راشيگه‌ياند: به‌م پێیه تا 2021/12/1 واده‌كه درێژ كراوه‌ته‌وه،”
فازڵ حاجى ده‌شلێت:” ئەمە دوا وادە و دوامۆڵەتە بۆ لێدانی لەزگە، بۆیە داوایان لێدەکەین، کە لەم ماوەیە سەردانی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستکردن بە ڕێکارەکانی لەزگەکردن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.”