له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندى مه‌سرور بارزانى، نزیكه‌ی دوو ملیار دینار بۆ چه‌ند پرۆژە‌یه‌كی ئاو ته‌رخان كرا
فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌يگه‌ينێت كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى نيشانداوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى نزيكه‌ى 2 مليار دينار بۆ جێ ه‌بجێ كردنى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى ئاو له هه‌رێمى كوردستان .
له راگه‌يێندراوێكدا فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ( ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك) كه‌وتووه رايگه‌ياند:” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕە‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی ١,٨٠٥,٨٠٤,٨٦٠ یەک ملیار و هەشتسەد و پێنج ملیۆن و هەشتسەد و چوار هەزار و هەشتسەد و شەست دینار”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:” بۆ پڕۆژە‌كانی “دانانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه”ى چەندین گەڕەک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان کە بەم شێوەیەى خوارەوەن:
ـ گه‌ڕە‌كی جوندیان لە سۆران
ـ ئاوی گوندی شاوراوه و هاودیان له ناحیه‌ی دیانا
ـ دانانی چوار سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی زارگه‌لی
ـ دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی ئاوی سه‌روچاوه
ـ دابینكردن و دانانی دوو سێت بوسته‌ر بۆ پڕۆژە‌ی سرێشمه
ـ ئاوی گوندی جۆنه‌ر له ناحیه‌ی خه‌لیفان.
فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشيگه‌ياندووه كه بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.