وەزیری تەندروستی رێکاری نوێی بۆ پێدانی ڤاکسینى دژ به كۆرۆناى بە هاووڵاتییان راگەیاند
وەزیری تەندروستی ههرێمى كوردستان له راگهياندراوێكدا دهلێ: لەمەودوا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر لە هەرێمی كوردستان ڤاكسینی جۆری ڤایزەریان پێ دەدرێت.”
لە راگەیاندراوێكدا ئهمرۆ دووشهممه، 1-11-2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رايگهياند: ” ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وە لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگا پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بڕیارێك درا به پێدانی ڤاکسینی جۆری ڤایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر و پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە”.