نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ئامارى زهرهر و زيانهكانى لافاوهكهى ههولێرى بڵاوكردهوه
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ئامارى زهرهر و زيانهكانى لافاوهكهى ههولێرى بڵاوكردهوه و رايدهگهينێت: لەسەر فەرمان و راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر لێژنەیەک پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە،”
له ڕاگەیندراوێکدا نووسینگەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە زەرە و زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر ئهمرۆ 1-11-2021 رايگهياند:”دواى ئەوەى ڕۆژى شەممە 2021.10.30، بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر ڕوویدا، لەسەر فەرمان و راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر لێژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگرى شارستانى هەولێر، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە،”
له راگهيێندراوهكه ههروهها نووسینگەى پارێزگارى هەولێر،راشيگهياندووه:” دەرەنجام زەرە و زیانەکان بەمشێوەیەى لاى خوارە دیاریکران:-
یەکەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لهناوچووە.
دووهم/ 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوت و لەکار کەوتوون.
سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەرکەوت.
چوارەم/ 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.
پێنجەم/ سوپاس بۆ خوداى گەورە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.