میری قەتەر بۆ چارەسەری کێشەی دیپلۆماسی لوبنان و وڵاتانی کەنداو نێوەندگیری دەکات

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەمیری قەتەر شاندێکی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە راسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەیروت بکات و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی دیپلۆماسی لوبنان و وڵاتانی کەنداو تاوتوێ بکەن کە ماوەی چەند رۆژێکە سەری هەڵداوە.

نوسینگەی نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە،  رۆژی دووشەممە لەپەراوێزی کۆنفرانسی گۆڕانکاری کەشوهەوادا کە لە شاری گلاسکۆی بریتانیا بەڕێوەچوو،  نەجیب میقاتی لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەمیری قەتەر کۆبووەتەوە و باسیان لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی دیپلۆماسی نێوان لوبنان و وڵاتانی کەنداو کردووە کە ماوەی چەند رۆژێکە سەری هەڵداوە.

ئەوەش هاتووە، ئەمیری قەتەر شاندێکی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە راسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەیروت بکات و گفتوگۆ لەسەر چارەسەر ئەو قەیرانە دیپلۆماسییە بکەن.

Back to top button