گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: بەدواداچوون بۆ سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆڕۆنا ده‌كه‌ین

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: بەدواداچوون بۆ سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا ده‌كه‌ین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا د. ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ به‌دواداچوونی سكاڵای كه‌سوكاری نه‌خۆشێك له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێنراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:

لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەیه‌كی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

د. ئاسۆ حەوێزی
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
2021/11/2

Back to top button