گوته‌بێژی حكومه‌ت: له‌زووترین كاتدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌هێنین

ک

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2ی 11ی 2021 ، د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رایگه‌یاند: له‌زووترین كاتدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌هێنین.

گوتەبێژی حکومەت راشیگه‌یاند : هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا و هه‌موو مانگێك به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌كاتێكی دیاریكراودا مووچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

جوتیار عادل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هێشتا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم و هه‌ر كات بگات پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت.

Back to top button