كه‌شناسی هەرێم : باران ده‌بارێت
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: سبەى چوارشەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى دوو تا سێ پلە نزم دەبێتەوە،باران بارین لە کاتەکانى نیوەڕۆ و ئێوارە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت, وە لە کاتەکانى شەو لە زۆربەى ناوچەکان نمە نمە باران دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان بارانى پچر پچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت.
راشیدهگهیهنن: لە رۆژى پێنج شەممەوە ئاسمان بە تەواوى دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور ، رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى مانەوەى ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە کۆتایى دێت .