خوێندنى باڵا: زیاتر لە 4 هەزار قوتابی دیکە لە زانکۆ وپەیمانگاکان وەرگیران.. رێژەى وەرگرتنى قوتابیانیش لەمساڵدا دەگاتە (100%).
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی زانكۆلاینی راگه‌یاند و له سه‌ره‌تادا سوپاسی هه‌وڵه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه زیاتر لە 4 هەزار قوتابی دیکە لە زانکۆ وپەیمانگاکان وەرگیران.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانیدا د.ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2-11-2021 رايگه‌ياند:” سه‌باره‌ت به‌و گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی زانكۆلاین، له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه تایبه‌ت بوو به وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، ده‌مه‌وێت به رای گشتی رابگه‌یه‌نم، ئه‌و گرفته‌ی كه دروست بوو، به‌هۆی پلانی وه‌رگرتن بوو، كه پلانی زانستی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكانه‌وه داده‌ڕێژرێت و به‌گوێره‌ی توانای وه‌رگرتنیان بۆ ژماره‌ی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندن پلانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتيشى: به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیان و ناڕه‌زایه‌تییان له ئه‌نجامه‌كان، پێویست بوو به‌ده‌نگ داواكاری كۆمه‌ڵگه‌وه بچین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی كه به‌و هۆیه‌وه هاته ئاراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی پار له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مساڵ جێبه‌جێمانكرد و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا، به‌مه‌ش گه‌یشتینه ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر، بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ش پێویسته زۆر سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران، رێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران، ناوه‌نده رۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رای گشتی كوردستان بكه‌ین.
وه‌زیری خودێندنی باڵا باسى له‌وه‌شكرد كه : هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی كوردستان كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ینه بنه‌مای هیوا و ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتى، چوار هەزار و (469) قوتابى دیکە لە زانکۆ پەیمانگاکان وەرگیران، بەوەش کۆى گشتى ئەو قوتابیانه‌ى کە وەرگیراون گەیشتە 47 هەزار و746 قوتابی.
گوتيشى،” هەشت هەزار کورسى خوێندن بەبەتاڵى ماونەتەوە، ئەو ژمارە کورسیەش بۆ ئەو قوتابیانه دەبێت کە وەرنەگیراون، رێژەى وەرگرتنى قوتابیانیش لەمساڵدا دەگاتە (100%).