حكوومه‌تى عێراق 200 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات

زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێريش به‌ 3 مليار دينار قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك پێش ئێستا رايگه‌ياند،” دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (200) ملیار دیناره‌ی، کە مانگانە  بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

د.جووتيار عادل راشيگه‌ياند،” (3) مليار ديناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر خه‌رج ده‌كرێت.

Back to top button