هاوپه‌یمانان: هاوكار ده‌بین له دامه‌زراندنی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
راوێژکارێكی هاوپەیمانان ئاشكرای كرد، هاوكار ده‌بین له دامه‌زراندنی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هێرشی ئاسمانی لە شەڕی دژی داعش.
سه‌نته‌رى ميديايى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، عەميد روكن هەژار عومەر، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس، گەورە ڕاوێژکاری هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.
سه‌نته‌رى ميديايى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، دوایین ئامادەکاریەکانی دامەزراندی دوو لیوای هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی باسی لێوه كرا.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ردوو لا دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا، پاڵپشت و هاوکار دەبن بۆ دامەزراندنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە.
جه‌ختیكرده‌وه، هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هێرشی ئاسمانی لە شەڕی دژی داعش.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، تاوتوێی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق-ئەمه‌ریکا کرا، كه شاندى باڵای هەرێمی كوردستانیش به‌شداریان له‌و دیالۆگه كرد.
ئاماژه‌یپێكرد، وابڕیارە لە ڕۆژی پێنچ شەممەی داهاتوودا، لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە نێوان عێراق-ئەمه‌ریکا بە بەشداری عەمید روکن هەژار عومەر نوێنەری هەرێمی کوردستان گەرێکی تری کۆبوونەوەکان ئەنجام ده‌درێن.