لاهور جه‌نگی و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركران و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رده‌چێت
دوای ئه‌وه‌ی له 8ـی ته‌مووز بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه ژه‌هر خوارد كراوه له لایه‌ن لاهور جه‌نگی و ته‌نانه‌ت سخوڕێ له نێو ماڵی خۆی ده‌ستگیر كردووه كه سیخوڕی بۆ لاهور كردووه، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر ئه‌و كات بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له لاهور جه‌نگی راگه‌یێندرا، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به خواكوڕكی راگه‌یاند كه لاهور جه‌نگی و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له یه‌كێتی ده‌ركراون.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی كه نه‌یتویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین تایبه‌ت به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌لا به‌ختیار و وه‌ستاحه‌سه‌ن و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی یه‌كێتی ژه‌هر خوارد كراون، ده‌ركه‌وتوه كه لاهور جه‌نگی ژه‌هر خواردی كردوون، بۆیه بڕیاردرا كه لاهور جه‌نگی و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه گومان ده‌كرێت هاوكاری لاهوریان كردبێت له ریزه‌كانی یه‌كێتی دوورخرانه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه هه‌ریه‌كه له ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن و ژینۆ محه‌مه‌د له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوورخراونه‌ته‌وه‌و رێكخستنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج كه‌سه نه‌كه‌ن وه‌ك یه‌كێتی.
ئه‌و ئه‌ندامه گوتیش قۆناغی دووه‌م بریتی ده‌بێت له دانه دادگای هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌یه به تایبه‌ت لاهور جه‌نگی بۆیه له ئێستادا گه‌شتی ده‌ره‌وه‌یان له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ئه‌گه‌ر چی ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی له به‌غدا به‌ڵام فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رده‌چێت.