مەسرور بارزانی یەکەمین پێشانگای کشتوکاڵی لە هەولێر دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکان لە هەولێر دەکاتەوە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 کاتژمێر 10:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین پێشانگای کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکان لە شاری هەولێر دەکاتەوە کە لەلایەن هەر دوو وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت.

Back to top button