ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه كۆده‌بێته‌وه
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تشرینی دووه‌می 2021، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ر تاووتوێ ده‌كات، كه یه‌كێكیان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره.
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجوومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچوانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەست هێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتییان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.