وادەی هاتنی شەپۆلێکی تری بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ نمه بارانی كه‌م له كاته‌كانی به‌یانی و دوای نیوه‌ڕۆدا .
کەشناسیی هەرێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
چوارشه‌ممه 3 -11-2021
هه‌ولێر 27 پله ، دهۆك 27 پله ، سلێمانی 25 پله ، هه‌ڵه‌بجه 28 پله ، كه‌ركوك 32 پله.
پێنجشه‌ممه 4-11-2021
هه‌ولێر 28 پله ، دهۆك 29 پله ، سلێمانی 27 پله ، هه‌ڵه‌بجه 30 پله ، كه‌ركوك 34 پله.