وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاسانكارى دهكات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاسانكارى دهكات و دهلێ:” دەتوانن بە ئۆنلاین پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن جێبەجێ بکەن.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا كه ئهمرۆ چوارشهممه 3-11-2021 بڵاوی کردەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگهياند :”بە ئامانجى پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو بۆ ساڵى خوێندنى (2001-2022) بۆ ئەوەى لە کاتى پرۆسەى دابەزین و شوێن گۆڕین ئهرك نەکێشن و سەردانى وەزارەت نەکەن، بە تایبەت بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شارەکان و پارێزگاکانى ترى هەرێمى کوردستانن”.
له روونكردنهوهكهى وهزارهت ئەوەش خراوەتە ڕوو كه، وەزارەت لەڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن بە شێوازى ئۆنڵاین بەپێى مەرج و ڕێنوێنییەکان دەخاتە بەردەستى وەرگیراوانى ئەمساڵ.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لينكى ئاسانكارييهكهش بلاودهكاتهوه و رايگهياندووه،بۆ پێشکەشکردنى داواکارى دابەزین و شوێن گۆڕین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
www.mhe-studentaffairs.com
وهزارهت دهشلێت:” ههروهها بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری دابەزین و گۆڕینی شوێن، سەیرى ئەم ڤیدیۆیەى خوارەوە بکە: